شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-10 15:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان ناکۆکن

پوختەی هەواڵ
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەكێتی ڕایگەیاند، پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم پێک ناهێندرێت و لەئێستادا یەكێتی و پارتی ناكۆكن لەسەر پۆستەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆ

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەجید محەمەدئەمین، ئەندامی سەرکردایەتیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەربەستەكانی بەردەم پێكهێنانی حكوومەتی نوێ هەرێم بەشێكی سیاسیەیە و بەشەكەی دیكەش گرفتەكانی بەردەم دابەشكردنی پۆستەكانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، لەم دواییانەدا ساردی كەوتوەتە نێوان هەردوولایان، ئەوەش لەسەر هەڵوێستی پارتی دەوەستێت كە یەكێتی تا چ ئاستێک بەرەو ڕووی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم بڕوات. بەڵام بۆ ئەمجارە یەكێتی هاوبەش دەبێت لە دەسەڵات و حكومڕانی هەرێمی كوردستان، نەک بەشدار.

لەبارەی وادەی پێكهێنانی كابینەی نوێی هەرێمی كوردستانەوە، ئەو بەرپرسەی یەكێتی باسی لەوەكرد، "پێم وانیە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لە مانگی (تشرینی دوەم/۱۱)ـی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، كابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم پێکبهێندرێت".

بەرپرسەکەی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندی باشی یەكێتی و پارتی رەنگدانەوەی لەسەر دۆخی كوردستان دەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو دوو حزبە ناكۆكن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان و بەدیاریكراویش ناكۆكیەكە لەسەر پۆستەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆی هەرێمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە