هەفتەی داهاتوو ژمارەیێک لە پەرلەمانتارانی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان کۆ دەبنەوە
پوختەی هەواڵ
بڕیارە بۆ یەكەمجار بێجگە لە دەم پارتی، نوێنەری پێنج پارتی دیکەی توركیا سەردانی ئیمرالی بکەن و لەگەڵ ئۆجەلان كۆ ببنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوارشەممە ١٠ی ئەیلول پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند: "جگە لە وەفدی ئیمراڵی، نوێنەری ژمارەیەک پارتی توركیا لە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی كۆ دەبنەوە".
بڕیارە لەگەڵ وەفدی دەم پارتی، هەر یەكە لە نوێنەری پارتی هەرێمە دیموكراتەكان (دەبەپە)، پارتی سۆسیالیست، پارتی شۆشگێڕ، پارتی بونیاتنانەوەی سۆسیالیست و پارتی چەپی سەوز لەگەڵ ئۆجەلان كۆ ببنەوە.
وەزیر جۆشكون، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی دەم پارتی، رایگەیاندووە لە كۆبوونەوە لەگەڵ "ئۆجەلان تاوتوێی پلان بۆ بەرفراوانكردنی پرۆسەی ئاشتیی لە توركیا دەكرێت و هاوكات یەكێک لەو پرسە گرنگانە كە بە ئەگەری زۆر قسەی لەسەر بكرێت پرسی خۆسەریی لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە."
#تورکیا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#عەبدوڵڵا ئۆجەلان
#پڕۆسەی ئاشتی
#پەرلەمانی تورکیا
#ئۆجەلان
#ئاشتی
#دانوستانی ئاشتی
#شاندی ئیمرالی
#ئیمرالی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران