شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-08 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ سەقامگیریی ژێرخانمان هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکان دەکەین

پوختەی هەواڵ
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێم دەیەوێت هاوبەشی بەردەوامی لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت و بۆ سەقامگیریی ژێرخانمان دەمانەوێت هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکان بکەین

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەمانەوێت پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا هەبێت.

ڕێبەر ئەحمەد جەختی کردەوە لەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکادا هەیە و "حکوومەتی هەرێم دەیەوێت هاوبەشی بەردەوامی لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت".

ناوبراو وتیشی: "دەمانەوێت هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکان بکەین بۆ سەقامگیری  ژێرخانمان و دەمانەوێت لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە هاوبەشی بکەین، کە ئەو هاوبەشییە نەک تەنیا خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو خەڵک و سامانی ئەمریکاش دەپارێزێت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن".

ڕێبەر ئەحمەد لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتیشی، هێشتا هەڕەشەی داعش لەناو نەوچووە و لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان چالاکن و هێزەکانمان بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعشدا.

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕاشیگەیاند: "بەردەوام کار دەکەین لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی کە هۆکارە بۆ ناسەقامگیری ئاسایشی ئابووریمان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە