شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-08 11:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە نێوەندگیریی ئەمریکا دوو بەرپرسی باڵای ئیسرائیل و سووریا کۆ دەبنەوە

پوختەی هەواڵ
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا به‌ڕێوه‌بچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، ئەو دیدارە لەلایەن تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت کە پێشتر لەگەڵ هەردوولا کۆ بووەتەوە؛ ئەو دوو به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل و سووریا پێشتریش چەندین جار بۆ دانانی بناغەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئیسرائیل و سووریا کۆ بوونەتەوە.

مانگی ئابی ڕابردوو ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل لە پاریس کۆ بووەتەوە بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کەمکردنەوەی کێشەکان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری ناوچەکە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمریکا سپۆنسەری کردبوو.

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، گفتوگۆکان لەسەر کۆتاییهێنان بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سووریا و بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە باشووری سووریا و چاودێریکردنی ئاگربەست لە پارێزگاری سوەیدا و کاراکردنەوەی ڕێککەوتننامەی جیابونەوە لە ساڵی ۱۹۷۴ کە مەرجی وەستاندنی دوژمنایەتییەکانی نێوان سووریا و ئیسرائیل و سەرپەرشتی کردنی هێزێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەی داماڵراوی سووریادا خراوەتەڕوو.

سانا ئاماژەی بەوەش داوه‌، دانوستانەکان لە چوارچێوەی "هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا و پاراستنی یەکگرتویی و یەکپارچەیی خاکی سووریادایە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە