فەرمانبەرانی هەرێم نابێت چیدی باجی ململانێ سیاسییەکان بدەن
پوختەی هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند: " نابێت چیدى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌کان بده‌ن".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی دادگەری بڵاوی کردەوە، ئەنجومەنەکە کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام داوە و تیایدا دۆخی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان باسی لێوه‌کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوە کردەوە: "کە نابێت چیدى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌کان بده‌ن".
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئه‌و پێشنیار و ڕاسپاردانه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره، کە خستوویانه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی، باس و خواسى لەبارەوە کرا.
هه‌روه‌ها، بۆ رێکخستنی کاروباره‌کانی نێوخۆی کۆمه‌ڵ و ته‌شکیلاتی نوێی پاش کۆنگره‌ی پێنجه‌م، لیژنه‌یه‌ک بۆ هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی کۆمه‌ڵ پێکهنێرا.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#مووچە
#کۆمەڵی دادگەری
#حکوومەتی فیدراڵی عێراق
#مووچەی فەرمانبەران
#کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
#فەرمانبەرانی هەرێم
#ململانێی سیاسی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران