شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-07 11:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پێویستی بە کات هەیە

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی کۆمەڵەی ئەپیکور دەڵێت: کۆمپانیا نەوتییەکان داوای ڕێککەوتنی نووسراو دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایڵ کاگینز وتەبێژی ئەپیکور ڕایگەیاند: تا ئێستا رێککەوتێک بۆ هەناردەی نەوت دەستی پێنەکردووەتەوە و هەناردەکردنەوەی نەوت پێویستی بە کات هەیە، وتیشی، کۆمپانیا نەوتییەکان داوای رێککەوتنێکی نووسراودەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت.

هەروەها، عەلی نزار بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، هەموو ڕێکارێکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەستپێکردووە و ڕادەستکردنی نەوتەکە پەیوەستە بە کۆمپانیاکانەوە، دەشڵێت، گەشبینن بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە لە ماوەیەکی نزیکدا.

هاوکات باسم خزەیر بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەکرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت و هەرێمی کوردستان دەگەینە رێككەوتن و حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی نەوت هەموو ئاسانکارییەکیان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە