شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-06 09:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دواخستنی هەڵبژاردن بە واتای ڕووخانی پرۆسەی سیاسی عێراقە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردن واتای ڕووخانی دیموکراسی و پرۆسەی سیاسییە، بۆیە هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا بەڕێوەدەچن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری مالیکی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گوێ لەوانە مەگرن کە دەڵێن هەڵبژاردنەکان دوادەخرێن، ئەگەر دواخران ئەوا دیموکراسی و پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا دەکەوێت، بۆیە دەنگدان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان پەرەپێدانی مافی دیموکراسی و شەرعی هاوڵاتیانە، و وێستگەیەک نییە بۆ پەکخستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت کە دەبێت لە سەروی ململانێ سیاسی و حزبییەکانەوە بن.

مالیکی باسی لەوەش كرد: "وڵاتێک کە پابەندی یاسا و دەستور نەبێت، وڵاتێکی پڕ لە پشێوی دەبێت"، و جەختی لەسەر پێویستیی "کرانەوە بەڕوی وڵاتانی دۆست، بەهێزبون لە ناوخۆ و ڕێگریکردن لە دەستتێوەردانی دەرەکی" کردەوە.

نووری مالیکی ئەوەشی خستەڕوو: "دەستتێوەردانە دەرەکییەکان گەورەترین سوکایەتییە بۆ گەل، و دەبێت هاوڕایی سیاسی لە نێوان پێکهاتەکاندا هەبێت و ئەگەر ئەمە نەبو، سەقامگیریی ئەمنیی لەدەست دەچێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە