ناوزڕاندنی دامەزراوە حکوومییەکان بە قاچاغچێتی، زیان بە ناوبانگی عێراق دەگەیەنێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ڕوونکردنەوەیێكدا سەبارەت بە ڕاپۆرتێكی "قاچاغچێتی نەوتی ڕەش" كە لە ڕۆژنامەی (الصباح الجدید) بڵاو كراوەتەوە دەڵێت: لە کاتێکدا وەزارەتی نەوت پابەندبوونی تەواوی خۆی بە شەفافیەتی پیشەیی و هاوکاری لەگەڵ دەزگاکانی چاودێری و دادوەری دووپاتدەکاتەوە، سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لە بڵاوبونەوەی زانیاری نادروست و چەواشەکارانە سەبارەت بە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی رەش، لەمبارەیەوە وەزارەت ئەمانەی خوارەوە روون دەکاتەوە:
۱- سەرجەم کارەکانی بە بازاڕکردن و هەناردەکردنی نەوتی رەش پابەندە بە سیستمێکی رێکخراوی ورد و گشتگیر، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت، بەپێی گرێبەستە فەرمییە راگەیەندراوەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵاترین دەسەڵاتی چاودێری لە وڵات، لە دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەستپاکی، دەستەی گشتی گومرگ، دەزگا ئەنیەكان بەڕێوەدەچن.
۲- باسکردنی "نەوتهەڵگری نەناسراو" یان تۆڕی قاچاغ، بوختانێکی مەترسیدار و چەواشەکارانەیە، ئەم نەوتهەڵگرانە بە نەوتهەڵگری نەناسراو لەلایەن وەزارەتەکەمان وەسف کراون و لەوانەیە هی کارگە یان وەزارەتەکانی تر بن، بەندەرەکانی عێراق لە چوارچێوەی سیستەمێکی چاودێری تونددا کاردەکەن، کە رێگە بە تێپەڕبوونی هیچ بارێک نادات بەبێ رەزامەندی فەرمی و بەڵگەدار لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
۳- كێشكردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە بانگەشەكانی قاچاغچێتی بەبێ هیچ بەڵگەیەک، ناوزڕاندنێكی ئاشكرای قبوڵنەکراو و مەترسیدارە، زیانی ڕاستەوخۆ بە ناوبانگی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە سەروەرەکانی دەگەیەنێت، ئاسایشی ئابووری نیشتمانی دەخاتە بەردەم هەڕەشەی جدی.
۴- وەزارەتی نەوت دووپاتی دەکاتەوە درێغی ناكات لە پاراستنی ناوبانگ و پێگەی یاسایی خۆی، ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو کەس و قەوارانە دەگرێتەبەر، کە پەرە بەو تۆمەتە درۆیانە دەدەن.
۵- وەزارەت وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی خۆی بە شەفافیەت و لێپرسینەوە، پێشوازی لە هەر زانیارییێکی بەڵگەدار و هاوپێچكراو بە بەڵگە دەکات، لە هەر سەرچاوەیێکەوە بێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران