شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-26 06:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێبەری ڕۆحیی دروزەکان: هەرێمێکی سەربەخۆ تەنها ڕێگایە بۆ پاراستنمان

پوختەی هەواڵ
ڕێبەری ڕۆحیی دروزەکان لە سووریا، داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی دەكات بۆ جیابوونەوەی سووەیدا لە سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حیکمەت هیجری، لە گرتەیێکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سووریا بڵاو بووەتەوە، دەڵێت: "داوا لە جیهان و وڵاتانی ئازاد دەکەین لەگەڵ تائیفەی دروز بوەستن بۆ ئەوەی هەرێمێکی جیا ڕابگەیەنن لەپێناو پاراستنیان".

هیجری ئاماژەی بەوەش كرد، هەنگاوەكانمان بە ناونیشانێکی نوێ دەستیپێکرد دوای نەهامەتییەكەی ئەم دواییە، کە مەبەست لێی لەناوبردنی  دروزەكان بوو لە باشووری سووریا لەسەر دەستی هێزەكانی حكوومەتی دیمەشق.

شایانی باسە لە ١٣ی تەمموزی ڕابردوودا شاری سوەیدای دروزنشین  شەڕ و پێکدادانەکانی توندی بە خۆیەوە بینی کە بووە هۆکاری کوژرانی ١٦٠٠ کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە