شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-26 06:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەری لاهوور تاڵەبانی سوپاسی مەزڵووم كۆبانی دەکات

پوختەی هەواڵ
گەشە حەمەچاوشین لە پۆستێکدا دەڵێت سوپاسی ژەنەڕاڵ کۆبانی دەکەم کە وەک دۆستێکی دێرین لە هەواڵی پرسین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ‌گەشە حەمەچاوشین هاوسەری لاهوور شێخ جەنگی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویكردووەتەوە: ''دەمەوێت سوپاسی بێپایانی ژەنەڕاڵ مەزڵووم کۆبانی بکەم کە لە کاتێکی وەها سەخت و دژواردا وەک دۆستێکی دێرین لە هەواڵی پرسین".

ناوبراو وتیشی: "خەمخۆری و پشتیوانیی بۆ من و هاوسەرەکەم و خێزانەکەمان و هەموو ئەوانەی لەگەڵمان وەستاون، زۆر بەرز دەنرخێنم؛ لە ڕادەبەدەر سوپاسگوزارین بۆ ئەو میهرەبانییەی نواندی و بۆ هەڵوێستێکی وا ڕوون و بۆ پرەنسیپی باڵایان؛ بیرخستنەوەیەکی بەهێزە کە تەنانەت لە سەختترین ساتەکانیشدا، هاودەنگی و هاوسۆزی دۆستان دەتوانێت یارمەتیمان بدەن بەسەر هەموو ئاستەنگێکدا زاڵ بین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە