سوودانی پیرۆزبایی لە مەسعوود بارزانی دەکات
پوختەی هەواڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بۆنەی یادی ۷۹ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بروسکەیێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە ۱۶ـی ئابی ۲۰۲۵، محەممەد شیاع سوودانی لە برووسکەیێکی پیرۆزباییدا، خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆڵی سەرەکیی ئەو پارتە لەگەڵ هێز و لایەنە نیشتمانییەکان لە ڕەوت و لایەنە جیاوازەکان، لە بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆرییەت و بەشداربوون لە بنیاتنانی عێراقێکی نوێی دیموکراسیی وەبیر هێنایەوە.
سوودانی لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەکان کردەوە بۆ پاراستنی ئەو دەسکەوتانەی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەدەست هاتوون.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#کورد
#کوردستان
#مەسعوود بارزانی
#سەرۆک وەزیرانی عێراق
#محەمەد شیاع سوودانی
#سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
#۷۹ـیەمین ساڵیادی دامەزرانى پارتی دیموکرات
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران