شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-17 09:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەغدا پێبەندی بەڵێنەکانی هەمبەر بە هەرێمی کوردستان نەبووە

پوختەی هەواڵ
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی کرد بە ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان و ڕاشیگەیاند بەغدا پابەندی بەڵێنەکانی هەمبەربە هەرێمی کوردستان نەبووە، لەوان لە پرسی مووچە فەرمانبەراندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حوسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە یادی دامەزراندنی حزبەکەی دەڵێت: هەرکاتێک بینیتان فشار لە هەرێمی کوردستان دەکرێت و پارتی دەکرێتە ئامانج، نیشانەی ئەوەیە دۆزی رەوای گەلی کوردستان بەرەوپێشەوە چووە، نیشانەی کۆمەڵێک ئەگەر و گۆڕانکارییە لە ناوچەکە و پارتی هێزە سیاسیەکانی تر پێکەوە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەو ئەگەرانە، بە دڵنیایی کۆسپ دروست دەکەن.

عەلی حوسێن، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی: ساڵ بە ساڵ پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەرەو دواوە دەڕوات، ئەم پاشەکشێ گەورەیە لە پرۆسەی دیموکراسی، هۆکارەکەی داننەنانە بە دەستوردا، کە لەسەدا هەشتای گەلانی عێراق دەنگیان پێداوەو، هەموو ئەو هەوڵانە بۆ شکاندنی ئیرادەی خەڵکی کوردستانە، ئێمە ڕادەستی ئەو فشار و بەرنامانە نابین.

ناوبراو جەختیشي کرد: لەگەڵ ئەوەی هەندێک کەس لێرەو لەوێ دەیانویست خەڵک بێومێد بکەن، بەڵام خەڵکی کوردستان لەو چەند مانگەی ڕابردوودا سەلماندی،  خاوەنی قەزیە و ئیرادەیە و وڵاتەکەی خۆی خۆش دەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە