شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-06 08:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەو پارەیە لە کوردستان بۆ غەززە کۆ دەکرێتەوە، تەسلیمی کێ دەکرێت؟

پوختەی هەواڵ
محەمەد حاجی مه‌حموود ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەندێک خەڵک لە کوردستان بەناوی غەززەوە قۆڵی خەڵک دەبڕن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بۆ میدیای حزبەکەى وتویه‌تى، "هەندێک خەڵک لە کوردستان، کە کورد ژمارە نییە لەو مەوزوعەدا، دەڕۆن پارە لە خەڵکی دەسەنن ‌و قۆڵی خەڵکی دەبڕن".

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌: "هیچ کەس بەبێ ئیسرایل ناتوانێت هیچ شتێک بگەیەنێتە غەززە، ئەوانەی لە کوردستان پارە کۆ دەکەنەوە بۆ خۆ دەوڵەمەندبوونه‌، ئەمانە چۆن لەگەڵ ئیسرائیل ڕێکبکەون ‌و ئەم پارەیە بەرن بۆ فەلەستین؟".

سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکرات ده‌پرسێت: "ئەمانە چۆن ڕۆیشتن‌ و بۆچی ناڵێن ڕەزامەندی ئیسرائیلمان وەرگرتووە؟، ئەم پارەیە دەیبەن تەسلیمی کێی دەکەن، بۆ کێی دەبەن، وەسڵەکەیان تەسلیمی کێ کراوە؟".

محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وتویه‌تى، "لەکاتێکدا دەڵێن خەڵکی کوردستان برسیەتی، کەچی لە شارێکی بچووکی کوردستان ۴۰۰ ملیۆن دیناریان بەناوی فەلەستینەوە کۆ کردوەتەوە، ئەمانە دەستی خەڵکی دەبڕن".

داواشیکردوه‌، حکوومەتی هەرێم حەد و حدوود دابنێت بۆ ئەوانەی ئەوکارە دەکەن، نابێت حکوومەتی هەرێم ڕێگە بەوکارانە بدات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە