شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-06 08:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەڵمانیا جەخت لە برەودان بە پەیوەندییە دوولایەنەکان دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کریستیانە هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە سەردانی کردبوو.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی باڵیۆزی ئەڵمانیا کرد بۆ هەوڵەکانی لە ماوەی کارکردنیدا لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست.

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆز هۆمان خۆشحاڵی خۆی بە کارکردن لە عێراق نیشاندا و سوپاسی پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی کرد. هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەڵمانیا بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و خوازیارە لە هەموو بوارەکاندا پەرەیان پێبدرێت.

گفتوگۆکان هەروەها دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوا پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە بەگشتی لەخۆگرت. کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیاش لە هەرێمی کوردستان ئامادەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە