شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-04 07:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خێڵی عوبێد ئیدیعا دەکەن ئەو کەسەی دەستگیرکراوە عەجاج تکریتی نییە

پوختەی هەواڵ
کەسایەتیی و ڕیشسپییەکانی خێڵی عوبێد، ڕایدەگەیێنن "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، عەجاجەکەی نوگرە سەلمان نییە و کەسێکی بێ تاوانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەسایەتیی و ڕیشسپییەکانی خێڵی عوبێد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری کەرکووک ڕایانگەیاند: "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی عەجاج ئەحمەد حەردان عوبێدی'ـیە و دانیشتووی زوڵوعییە پێشتر ئەفسەر بووە بە پلەی مولازم، لە پارێزگای موسەننا و چەند شوێنێک خزمەتی کردووە، بەهۆی هاوسۆزیی لەگەڵ ڕاگیراوەکاندا لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە بەبێ ئەوەی مافی خانەنشینبوونی پێ بدرێت.

هەروەها ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە کە گوایە عەجاج سێ کوڕی لەناو ڕیزەکانی داعشدا هەیە و ڕایانگەیاند: "ئەو تەنیا یەک کوڕی هەیە و هەڵوێستی نیشتمانیی ڕوونە و لەلای هێزە ئەمنییەکان ناسراوە." خێڵەکە شانازییان بە قوربانیدانی خۆیانەوە کرد و وتیان کە لە شەڕی دژ بە داعشدا زیاتر لە ۱۳ شەهیدیان داوە.

عەشیرەتی عوبێد داوایان لە سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق کرد کە دەستوەردان بکەن بۆ ئازادکردنی کوڕەکەیان و ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵەیە، داواشیان کرد کە ناوبانگی بنەماڵەکەیان بپارێزرێت کە قوربانیی زۆریان لەپێناو وڵاتدا داوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەگەڵ عەجاج ئەحمەد حەردان، تۆمەتباری دۆسیەی ئەنفال بەردەوامە و "دانی بەو تاوانانەدا ناوە، کە بەرامبەر زیندانیانی نوگرە سەلمان ئەنجامی داوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە