سوودانی و کاڵن پرسی ئەمنیی ناوچە سنوورییەکانیان تاوتوێ کرد
پوختەی هەواڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکى دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کۆبووەوە و پرسى ئەمنیى ناوچەسنوورییە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا "میت" و شاندی یاوەری کردووە.
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى نووسینگەی سوودانى، شاندی تورکیا خواستىى ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاى بۆ پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە ئاڕاستەی هاوکاریی زیاتر و پێشکەوتن لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات دووپات کردووەتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاریی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات کراوە، بە ئامانجى بەرزکردنەوەی ئاستى سەقامگیری لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان و ناوچەکە بە گشتی.
#عێراق
#تورکیا
#کوردپرێس
#سەرۆک وەزیرانی عێراق
#محەمەد شیاع سوودانی
#میتی تورکیا
#ئیبراهیم کاڵن
#هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران