شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-05 06:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

موقتەدا سەدر: پێبەندبن بە بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی دووپاتکردەوە کە بەشداری نەکردووە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە: "هەر کەسێک بیەوێت بایکۆت بکات، با بایکۆتی هەرڵبژاردن بکات".

سەدر دەشڵێت: "ڕاستی جێگیر نابێت، درۆش شکستناهێنێت، تەنها بە ڕادەست کردنی چەک بە دەوڵەت و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان و بەهێزکردنی سوپا و پۆلیس و گرەنتی کردنی سەربەخۆیی و ملکەچ نەکردنی عێراق، هەروەها بەدواداچوونی ڕژد بۆ چاکسازی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران نەبێت".

موقتەدا سەدر پێشتر وەڵامی بانگەوازی سەرۆک کۆماری عێراقی دابووەوە بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان و ڕایگەیاندبوو: "کاتێک فەرمانی بایکۆتی هەڵبژاردنمدا، بەهیچ شێوەیێک بەنیاز نەبووم دوابخەم یان هەڵبوەشێنمەوە، بەڵام ئەوەی دڵتەنگم دەکات ئەوەیە کە گەلێکی گەورە بەشدارییان تێدا کردووە بۆ هەڵبژاردنی کەسانی گەندەڵ و بێشەرم و دزەکانی پارە کە هێشتا نەگەڕێنراونەتەوە".

هەروەها لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا سەدر بڕیاریدا لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە و بەشداری هیچ هەڵبژاردنێکی داهاتوو نەکات، ئەم بڕیارەش دوای بانگەوازەکەی هات بۆ دەستلەکارکێشانەوەی هەر ٧٣ ئەندام پەرلەمانەکەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە