شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-02 13:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوای پەیامێکی ئۆجەلان پەکەکە چەک دادەنێت

پوختەی هەواڵ
لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڕیارە بەم نزیکانە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەیامێکی تازەی هەبێت و لە دوای پەیامەکەش، هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەست پێ بکات.

کوردپرێس: ڕۆژنامەی 'حوڕییەت' و ماڵپەڕی 'میزیۆپۆتامیا' بڵاویان کردووەتەوە، لە کاتێکدا ئامادەکارییەکان بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی بەردەوامە؛ پێشبینی دەکرێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) پەیامێکی نوێ لەبارەی چەکدانان ئاراستەی سەرکردایەتیی پەکەکە بکات و ئەوانیش بە کردەیی بەدەم پەیامەکەییەوە بێن و گروپێک لە پەکەکە، لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمێکی ڕێکخراودا، چەکەکانیان دابنێن.

هەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، ڕێوڕەسمی چەکدادانەکە بە ئامادەبوونی میدیا ناوخۆییەکانی کوردستان، تورکیا و جیهانیی بەڕێوە دەچێت، وەک نیازپاکییەک بۆ بەدەمەوەچوونی پرۆسەی ئاشتی و پەیامەکەی ئۆجەلان، لە نێویاندا ژمارەیەک سەرکردە و فەرماندەی پەکەکە بەشداری ڕێوەڕسمی ڕادەستکردنەوەی چەک دەکەن.

لایخۆیەوە عومەر چیلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا ڕایگەیاندووە: پەکەکە لە ماوەی چەند رۆژێکدا دەست بە ڕادەست کردنی چەکەکانی دەکات، ئەوەش لە ڕوونترین ئاماژەدانە بەوەی، هەوڵەکان بۆ چەکداماڵین ڕەنگە نزیک بووبێتەوە لەوەی بە ئەنجام بگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە