شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-30 08:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری دەبێت جارێکیتر دادگای فیدراڵی پێک بهێنرێتەوە

پوختەی هەواڵ
ئەندامێكی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، دادپەروەریی بنچینەی حوکمڕانییە. دەشڵێت: پێویستە هەمووان داوای ئەوە بکەن جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی پێک بهێنرێتەوە

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: ئێستا کاتی ئەوەیە هەمووان داوای ئەوە بکەن کە جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی، دوور لە بە سیاسی کردن پێک بهێنرێتەوە لەسەر بنەمای ماددەی ۹۲/ دووەم/ـی دەستووری عێراق.

ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، دادپەروەریی بنچینەی حوکمڕانییە، بۆیە پێویستە بە مەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی، یەکگرتوویی عێراق، دەستبەرکردنی سەربەخۆیی بۆ وڵاتی عێراقی فیدراڵ، دادگاکە دووبارە پێک بهێنرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۹ـی حوزەیرانی ۲۰۲۵، لە بەغدا شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵی عێراق، دەستیان لە کار کێشایەوە، لە کاتێکدا بڕیار بوو دادگاکە، دەربارەی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و بڕیارێکی وەلائی دەربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە