بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەددین، پێشوازیی لە پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دووشەممە، ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۲۵، لە دیدارەکەدا کە، یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و مەترسی و هەڕەشەکانی سەر سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڵسەنگاندن بۆ دوایین دانوساندن و گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کرا.
هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەری داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مەسعوود بارزانی
#هەولێر
#بەغدا
#سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
#باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق
#باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران