نابێت دەستەواژەی تورکیای بێ تیرۆر بۆ پرۆسەی ئاشتی بەکاربهێنرێت
پوختەی هەواڵ
بەرپرسێکی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، نابێت دەستەواژەی تورکیای بێ تیرۆر بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی بەکاربهێنرێت، ناوی پرۆسەكە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تایبەت لە میدیا خەبەر دەڵێت: پێناسەی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە "تورکیایێکی بێ تیرۆر" بە تەواوی هەڵەیە و جێگای قبووڵ نییە.
ناوبراو وتیشی: دەبێت ئەم پێناسەیە لە بەرنامەی کاردا لاببرێت، ناوی ئەم پرۆسەیە ڕوونە؛ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسییە.
هۆزات، جەختی كرد لەوەی، پێویستە دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی بەرجەستە بنێت، دان بە شوناسی کوردا بنێت لە دەستورو، ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان زامن بکات.
ناوبراو وتیشی: چیتر شەڕی چەکداری دژی تورکیا ئەنجام نادەن، دەیانەوێت سیاسەتێکی دیموکراسی پەیڕەو بکەن، پێویستە تورکیاش ڕێوشوێنی یاسایی و دەستورییان بۆ ئامادەبکات و ڕێگایان بۆ بکاتەوە بۆ بەشداری کردن لە ژیانی سیاسیدا.
بۆچوونی بەکارهێنەران