شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-22 12:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا كردنەوەی فرۆكەخانەی قامیشلۆی ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
ئیدارەی خۆسەر لە كوردستانی سووریا كردنەوەی فڕۆكەخانەی قامیشلۆی ڕاگەیاند و دەسەڵاتی فرۆكەوانی سووریا-ش ڕەتیدەكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، دامەزراندنی ئیدارەیێکی گشتیی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ ڕاگەیاند و دەڵێت: كردنەوەی فڕۆكەخانەكە پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە (١٣٦) کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنەوە دەرچووە.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئیدارەی گشتی نوێ، لە ڕووی کارگێڕی و داراییەوە سەر بە ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەر دەبێت و هەموو بابەتە کارگێڕی و داراییەکان و کارمەندان بەپێی رێساکان یەکلایی دەکرێنەوە.

بڕیارەکەش لە بەرواری دەرچوونی لە (٩)ی حوزەیرانەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەوەی کار لەسەر جێبەجێکردنی بکەن.

لە بەرامبەردا، دەسەڵاتی گشتی فڕۆکەوانی شارستانی سووریا لە بەیاننامەیێكدا ڕایگەیاند: لە ئێستادا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ داخراوه، ئەم داخستنەش بەركار و پابەندکەرە بۆ هەموو هێڵە ئاسمانییەکان و لایەنە پەیوەندارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان.

ئاماژەی بەوەش كردووە: دەستەكەیان تاکە دەزگایە، کە لەڕووی یاسایی ڕێگەپێدراوە بە بەڕێوەبردن و كارپێكردنی فڕۆکەخانەکانی کۆماری عەرەبی سووریا و ڕێکخستنی هاتووچۆی ئاسمانی لەناو ئاسمانی سووریادا هەیە.

جەختیش دەكات لەوەی، فڕۆكەخانەی قامیشلۆ داخراوە و بڕیاری کارکردن یان به کارهێنانی تەنیا لەلایەن دەستەكەوە دەردەچێت، هەر هەوڵێکیش بۆ بەکارهێنانی بەبێ هەماهەنگی و رەزامەندی فەرمی، پێشێلکردنی ڕوونی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە رێكخستنی بەڕێوەبردنی کەشتیوانی ئاسمانییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە