تەقینەوەیێک لە دیمەشق چەندین قوربانیی لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
تەقینەوەیێک لە کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق ڕوویدا، بەهۆیەوە ژمارەیێک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە، ۲۲ـی حوزەیرانی ۲۰۲۵ تەقینەوەیێک لە ناوەوەی کەنیسەی مار ئیلیاس لە ناوچەی دویلعە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕوویدا.
وەزارەتی تەندروستی سووریا بە ئاژانسی فەرمی سووریا (سانا) ڕاگەیاندووە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکە، ۹ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و ۱۳ کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران