شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-17 16:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران هەڕەشەیێکی ڕاستەوخۆیه‌ بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە

پوختەی هەواڵ
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له‌گه‌ڵ محەمەد کازم سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق كۆ بوه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران هەڕەشەیه‌كی ڕاستەوخۆیه‌ بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی نووری مالیکی لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، بەتایبەتی دەستدرێژیی ئەم دواییەی زایۆنیستەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەو مەترسییە ڕاستەوخۆیەی کە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروستی دەکات.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا "سه‌ركۆنه‌كردنی توندی ئەو دەستدرێژییە دڕندانەیەی" دووپاتکردەوە، جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم کارە ئیستفزازییانە پەرەسەندنێکی مەترسیداره‌ کە هەڕەشەی لێکەوتەی ترسناک بۆ ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکات و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە".
مالیکی جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان و پێویستی وەرگرتنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن وەک ئامڕازێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان کردەوە، جەختیشی لە پشتیوانی عێراق بۆ گەلی ئێران کردەوە لە ڕوبەڕوبونەوەی هەر دەستدرێژییەک کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەروەرییان بکات.
لایخۆیەوە باڵوێزی ئێران ستایشی پاڵپشتی مالیکی بۆ مافی بەرگری لە ئاسایشی ئێران کرد و جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکان و چڕکردنەوەی ڕاوێژکارییە هاوبەشەکان لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئێستادا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە