شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-16 09:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەکەی ئێمەی کردووە بە شوێنی شەڕی هەمیشەیی

پوختەی هەواڵ
ئیسماعیل به‌قایی ڕایگه‌یاند: وه‌ڵامی ئێمە بۆ ڕژێمی زایۆنی به‌رگری ڕه‌وایه‌ و  کردەوەکانی ئەو ڕژێمە ناوچەکەی ئێمەی کردووە بە شوێنی شەڕی هەمیشەیی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل به‌قایی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌میانی كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەکەی ئێمەی کردووە بە شوێنی شەڕی هەمیشەیی، دوای ئەم تاوانە گەورەیە و هێرشە لێخۆشنەبووەکان، ئێمە دەستمان بە ڕووبەڕووبوونەوە کردوە و بە زەبری هێز درێژەی پێدەدەین".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "لەم شەڕەدا ئێران تەنها نییە و زۆرینه‌ی وڵاتانی ئیسلامی پشتیوانیمان ده‌كه‌ن و به‌پێی هەموو نۆرم و یاسا نێودەوڵەتییەکان مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین".
په‌یوه‌ست به‌ هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌قایی وتی: "هێرشەکەمان بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی بەرگرییێکی ڕەوایه‌ و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لۆژیکی مرۆییه‌".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له‌ واشنتن كرد هه‌ڵوێستی ڕوونی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ی ئیسرائیل هه‌بێت و وه‌ک ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌ركۆنه‌ی بكات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە