شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-16 07:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەردۆغان و ترەمپ لەبارەی ئێران

پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی پەیوەندیێكی تەلەفونی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا داوای "هەنگاوی بەپەلە" دەكات بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێی ناوچەیی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەردۆغان لە پەیوەندیێكی تەلەفونیدا، پێشوازی لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترەمپ كرد سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە کردەوە بۆ ڕێگری کردن لە فراوانبوونی ململانێكە لە تەواوی ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەش كرد، "ئەو سووڕی توندوتیژییەی کە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکردووە، زیانی ئابووری و مەدەنی قەرەبوو نەکراوەی بە هەردوولا گەیاندووە، هەروەها زۆر گرنگە ئەو ململانێ مەترسیدارە بوەستێنرێت".

تورکیا پەیوەندییەکانی چڕتر کردوەتەوە لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەكان، ئەوەش لەکاتێکدایە نیگەرانی قووڵی لە بەرفراوان بوونی ململانێکان هەیە و ترسی ئەوەی هەیە کە سەرنجەکان لەسەر "تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە" لابدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە