شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-15 14:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پشتگیریی مامۆستایانی ئایینی کوردستان لە وەڵامی سەربازیی ئێران بۆ ڕەژێمی زایۆنی

پوختەی هەواڵ
مامۆستایانی ئاینیی ئەهلی سوننەی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا دەستدرێژیی ڕەژێمی زایۆنییان ئیدانە کرد کە بوو بەهۆی شەهید بوونی ژمارەیێک لە سەردارانی سوپا، زانایانی ئەتۆمی و خەڵکی مەدەنی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش هێرشە دڕندانەکانی ئەمدواییەی ڕژێمە تاوانبارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ناوەندەی سەربازی، زانستی و ناوچە جێنیشتەجێبوونەکانی ئێران، مامۆستایانی ئاینیی سوننەی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا ئەم هەڵمەتەیان بەتوندی ئیدانە کرد.

مامۆستایانی کوردستانی لە پەیامەکەیاندا داوایان کردووە وەڵامێکی توندی ئەو هێرشانە لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە بدرێتەوە.

لە بەشێکی پەیامەکەدا نووسراوە: ئێمە وەکوو مامۆستایانی ئاینیی سونەی کوردستان، هەڵمەتی دڕندانەی ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان کە هێرشیان بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران کردووە لەوان ناوچە خزمەتگوزارییەکان، فەرماندە سەربازییەکان، زانایانی ئەتۆمی و ناوچە جێنیشتەجێبوونەکان بە توندی ئیدانە دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە