کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ ئەم چەتەگەرییەی ئیسرائیل دابنێت
پوختەی هەواڵ
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێت، "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی دراوسێمان، ئاژاوەگێڕییەکی ئاشکرایە و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە توویتێکدا کاردانەوەی بەرامبەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەربڕی و ڕایگەیاند: ئەم هێرشانە، کە لە کاتێکدا ئەنجامدراون کە گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران چڕبوونەتەوە و فشارە نێودەوڵەتییەکان دژی کردەوە نامرۆڤانەکانی بەرامبەر غەززە زیادیان کردووە، عەقڵییەتی یاساشکێنی ئیسرائیل نیشان دەدەن.
ئەردۆغان هەروەها دەڵێت: "حکوومەتی نەتەنیاهوو بە کردەوە بێباک، دەستدرێژکارانە و یاساشکێنەکانییەوە، هەوڵدەدات ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەرەو کارەسات ڕابکێشێت".
سەرۆککۆماری تورکیا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات: "سنوورێک بۆ ئەم چەتەگەرییەی ئیسرائیل دابنێت کە سەقامگیریی جیهانی و هەرێمی دەکاتە ئامانج".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران