ئێمە دژی پەلاماردانە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر ئێران
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی مەحەمەدی حاجی مەحموود بەمشێوەیە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لە هەوڵی گفتوگۆ و دانوستاندابوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۲٠۲٥/٦/۱۳ جارێکی تر ئیسرائیل هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ نانەوەی ئاژاوە و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی ناوچەکەدا.
بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانە دەکەین بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەبێتە هۆکاری ئاژاوە و نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا.
وێڕای تەئکید کردنەوەمان لە پێویستی و گرنگی گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەکان لە ناوچەکە، ڕایدەگەیەنین؛ شەڕفرۆشتن لەبەرژەوەندی هیچ کەس و لایەک نییە و ئێمە دژی هێرش و پەلاماردانە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە دەبێتە مایەی جەنگێکی درێژخایەن و زیانگەیاندن بە گەلانی موسوڵمانی ناوچەکە.
محەمەد حاجی مەحموود
۲٠۲٥/٦/۱۳
گوڵەخانە
بۆچوونی بەکارهێنەران