شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-12 09:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دڵمان بە ئەمریکا نەبەستووە/ هیچ کات سەر دانانەوێنین

پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆماری ئێران جەخت لەسەر گرینگ بوونی یەکڕیزیی نیشتمانی دەکاتەوە و ڕایگەیاند: بە یەکگرتن و هاودڵی و بەشداریی خەڵک و ڕێنمایی ڕێبەر هەموو قەیرانەکان بە سەربەرزی تێدەپەڕێنین. وتیشی ئێرانێک دروست دەکەین لەسەر بنەمای دەفرایەتیی ئەم میللەتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ پارێزگای ئیلام لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا باسی لە دانوستاندنە ناڕاستەۆخۆکانی نێوان تاران و واشنتن، هەروەها بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران کرد و ڕایگەیاند: ''هەندێک قسە قبووڵ ناکەین؛ هیچ کات بەو شێوەیە نییە کە لێکۆڵینەوە ئەتۆمییەکانمان ڕابگرین و دواتر بۆ بەکارهێنانی وزەی ئەتۆم بۆ پیشەسازی، پزیشکی و کشتوکاڵ، چاوەڕوانی ڕێگەپێدانی ئەوان بین".

ناوبراو وتیشی: ''کێ گوتوویەتی ئێمە مافی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی زانستیمان نییە. ئەوان مافیان نییە بە ئێمە بڵێن چالاکیی ئەتۆمیی خۆمان بە تەواوی ڕابگرین".

سەرۆککۆماری ئێران ڕاشیگەیاند: ''هیچ کات سەر دانانەوێنین، بەڵام رێبەرمان جەختی لەوە کردووەتەوە کە بۆمبی ئەتۆمی دروست ناکەین و ئەمە سیاسەتی یەکلاییکەرەوەی ئێمەیە".

مەسعوود پزیشکیان ئاماژەی بەوەش کرد کە: ''ئەوان ئێمە دەڵێن زانستی ئەتۆمیتان نەبێت، دواتر ئەگەر قسەیێک بکەین ئیسرائیل بۆردوومانمان دەکات. بە شکۆ و سەربەرزییەوە دانوستاندن دەکەین. داخوازیی ئێمە پاراستنی مافی یاسایی، زانستی و نێودەوڵەتیمان. لەوە زیاتر هیچ شتێکی دیکەمان ناوێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە