شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-10 07:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارەدانی کاش لە دامەزراوە حکوومییەکانی عێراقدا قەدەغە دەکرێت

پوختەی هەواڵ
ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە مانگی داهاتووەوە سەرجەم پارەدانە حکوومییەکان دەبێت بە ئەلیکترۆنی و پارەدانی کاش لە دامەزراوە حکوومییەکاندا قەدەغە دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح سەلمان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە: عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە بواری پشتبەستن بە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی، بەجۆرێک لەماوەی ۲۰۱۸ بۆ ۲۰۱۹ رێژەکەی کەمتر لە ۱۰% بوە، ئێستا بۆ نزیکەی ۴۰%ی مامەڵەی دارایی بەرزبوەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: ژمارەی "ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی" گەیشتوەتە ۶۰ بۆ ۷۰ هەزار ئامێر و ژمارەی هەژمارە بانکییەکانیش بۆ ۲۲ تا ۲۳ ملیۆن هەژمار زیادی کردووە.  هەروەها لە مانگی (تەمموزی/۷)ـی ۲۰۲۵ـەوە، سەرجەم پارەدانە حکوومییەکان دەبێت بە ئەلیکترۆنیی و پارەدانی کاش لە دامەزراوە حکوومییەکاندا قەدەغە دەکرێت.

ئەو ڕاوێژکارەی سوودانی باسی لەوەش کرد، بانکی ڕافیدەين کە گەورەترین دامەزراوەی حکوومییە لە عێراق دەگۆڕدرێت بۆ (بانکی یەکەمی ڕافیدەین) لەگەڵ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەشداری حکوومی لە بانکەکە بۆ کەمتر لە ۲۴%، پشکەکانی دیکەی بانکەکە دەدرێت بە بانکە تایبەتەکان و وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتیی.

ساڵح سەلمان ئەوەشی خستەڕوو، ڕەنگە پلانی داڕشتنەوەی پەیکەری بانکەکان و نیشاندانی رەزامەندی حکوومەت لەسەریان لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو ببێت. هەروەها کەرتی بانکە تایبەتەکانیش چاکسازی تێدا دەکرێت، ئەوەش دوای ئیمزاکردنی گرێبەست لە نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و کۆمپانیای (ئۆلیڤەر وایمان).

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە