شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-25 11:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە شێوەیێک کە گۆڕانخوازان دەیانەوێت، گۆڕان هەڵدەستێنینەوە

پوختەی هەواڵ
دوای ڕوودانی گرژی لە کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕاندا دانا ئەحمەد مەجید، ڕایگەیاند، چەند گێرەشێوێنێک هاتبوونە ناو کۆنفرانسەکەوە و دەستیان کرد بەشەڕ و جنێودان بەیەکتر، بۆیە کۆمسیۆن نەیتوانی درێژە بە کۆنفرانسەکە بدات و دوایخست بۆ کاتێکی دیکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخەری گشتیی باڵی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بڵاویکردەوە، بڕیاربووە کۆنفرانسی گۆڕان بە ئامادەبوونی ژمارەیێکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوان لە زاخۆوە تا خانەقین و بە سەرپەرشی کۆمسیۆن بەڕێوەیچێت، بەڵام  چەند گێرەشێوێنێک هاتبوونە ناو کۆنفرانسەکەوە و دەستیان کرد بەشەڕ و جنێودان بەیەکتر.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هەڵسوڕاو و باژێڕوانانەی کە لەوێبون هەڵوێستێکی قارەمانانەیان نیشاندا و کاردانەوەیان نەبو، بەڵام کۆمسیۆن نەیتوانی درێژە بە کۆنفرانسەکە بدات، کۆنفرانسەکەی دواخست بۆ کاتێکی دیکە.

دانا ئەحمەد مەجید باسی لەوەش کرد: "ئەو ڕێگەی کە لەگەڵ گۆڕانخوازان گرتویانەتەبەر، گۆڕان لە بەرزی دەبین و دەبێت، هەروەها هەڵدەستێنینەوە بەشێوەیەی کە گۆڕانخوازان دەیانەوێت و ئەو بەرنامەیەی کە ئەوان دەیانەوێت، جێبەجێی دەکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە