شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-25 11:32 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئه‌مريکا وه‌ک هاوپه‌يمانێک له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕوانێت

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مريکا کۆ بوویەوە و سوپاس و پێزانینی بۆ "پشتگیریی بەردەوامى ئه‌مريکا له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان" کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانی، پێشوازيى له‌ هه‌ردوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مريکا ئەنگه‌س کینگ، سيناتۆرى سەربەخۆ لە ویلایەتی مەین و جەیمس لانکفۆرد، سیناتۆرى کۆماری لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما و شانديکى ياوه‌ريان کرد.

سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونه‌وه‌کەدا بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەمریکا و هاريکاريى هاوبه‌شيان به‌تايبه‌تى لە بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستانيان تاوتوێ کرد و ده‌رباره‌ى دۆخی سووریا و پێشهاته‌کانى ناوچه‌که‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

لایخۆیەوە نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامى ئه‌مريکا له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی پشتگیریی کۆنگرێسی له‌ پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها ئاماژەی بە گرنگيی پەرەپێدانی هاوکاريی نێوانيان لە بوارە جياکاندا کرده‌وه‌، به‌تايبه‌تى باسى له‌ ده‌رفه‌تى کار و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مريکى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، شاندى ميوان وێڕاى ستايشى پيشکه‌وتنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ ئه‌مريکا به‌ بايه‌خێکى زۆر و وه‌ک هاوپه‌يمانێک له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ جه‌ختيان له‌ به‌رده‌واميى پابه‌نديى ئه‌مريکا بۆ پشتگيرى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ کونسوڵی گشتیی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێم ئاماده‌ی بو، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێکگه‌یيشتن، هه‌روه‌ها داکۆکييان له‌ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيری لە ناوچه‌که‌ کرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە