شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-20 05:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پزیشکیان: بۆ پێشکەوتنی وڵاتمان پێویستمان بە مۆڵەت وەرگرتن لە کەس نییە

پوختەی هەواڵ
سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ بوویەوە و لەبارەی دانوستانەکانی ئێران  و ئەمریکا وتی بۆ پێشکەوتنی ئێران پێویستمان بە مۆڵەت وەرگرتن لە هیچ لایەنێکی بیانی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەراوێزی بەشداری کردنی لە لووتکەی "گفتوگۆی تاران"، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندی یاوەری سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتیی ئێرانیان کرد و لەلایەن مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازییان لێکرا.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە کۆبوونەوەکەدا، پاڵپشتی عێراقی بۆ دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دووپاتکردەوە،  بەو هیوایەی ڕۆڵی لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران هەبێت.

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا پرسی هەناردەکردنی گاز و هاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەو پرسانەیان تاوتوێ کرد.

لەلایەکی دیکەوە پزیشکیان جەختی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و گوتی: خۆشگوزەرانی عێراق لە خۆشگوزەرانی ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت و بۆ ئەوەی ئێران پێشبکەوێت پێویستمان نییە کە لە لایەنی بیانی مۆڵەت وەربگرین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە