شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-18 06:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورد بەشێکی دانەبڕاو لە ئیدارەی نوێی سووریا پێکدەهێنێت

پوختەی هەواڵ
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت کورد بەشێکی دانەبڕاو لە ئیدارەی نوێی سووریا پێکدەهێنێت و پێویستە وەک هاوڵاتییەکی خاوەن ماف و ئەرکی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆتاییهاتنی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد سەبارەت بە دۆخی سووریا وتی: "زۆرینەی کورد لە سووریا هەیە، ئەوانیش بەشێکن لە گەلی سووریا، کاتێک لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ حکوومەتی سووریا قسەم کرد، جەختم لەسەر پێویستی کارکردن لەگەڵ کورد وەک هاوڵاتی سووریا کردەوە".
ناوبراو دووپاتیکردەوە کە کورد بەشێکی دانەبڕاو لە نەتەوەیی سووریا پێکدەهێنێت و داوای کرد وەک هاوڵاتییەکی یەکسان و خاوەن ماف و ئەرکی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها جەختیشی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا و ئامادەیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتی کردنی ئەو وڵاتە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە