پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر تەوەری گفتوگۆی بارزانی و سوودانی
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند: سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی محەممهد شیاع سوودانی، سهرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵه و له چوارچێوه‌ی سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری وڵاتانی عه‌رەبیدا دێت که له به‌غدا بەڕێوەدەچێت".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکەوە دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى، "ده‌ستخۆشی" له محەممەد شیاع سوودانی کرد بۆ میوانداریکردنی كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى و "سوپاسى كرد بۆ بانگهێشتكردنی له چوارچێوه‌ى کارەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا".
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا كراوە و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوکاری و لێكگەیشتنى زياترى نێوان هەردوولا کرده‌وه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە پەڕاوێزی دیدارەکە چاوی بە سه‌رۆککۆماری عێراق و ژمارهيێک له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وت.
بۆچوونی بەکارهێنەران