خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی ناوچەکە
پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆمارى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشوازیی لە بڕیارى خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانى پەکەکە دەکات و بە هەنگاوێکی "گرنگ" ناوی دەبات، بە ئاڕاستەی بەرقەراربوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆمارى عێراق ڕایدەگەیێنێت: بڕیارەکەی پەکەکە کۆتایی بە چەندین دەیە لە ململانێی چەکداری و ئازار و نەهامەتییەکان دەهێنێت و دەبێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ و گرنگ لە کارى سیاسی و دیپلۆماسی و پەرلەمانی.
لەتیف رەشید دەشڵێت: "تاکە رێگەچارە بۆ چارەسەری کێشە و ململانییەکان، دانیشتنە لەسەر مێزی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و پێویستە هەموو لایەنەکان رێگە لە خوێنڕشتن بگرن و کار بۆ پێکەوەژیان بکەن".
بۆچوونی بەکارهێنەران