شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-14 06:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێشوازی لە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی PKK دەکەین

پوختەی هەواڵ
جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری پەکەکە بۆ خۆ‌هەڵوەشاندنەوە بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت، ئومێدەوارە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕ و ئاڵۆزی لە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆمی پیگیت، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند: "پێشوازی لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەم دواییەی پارتی کرێکارانی کوردستان تایبەت بە ویستی بۆ خۆ‌هەڵوەشاندنەوە دەکەین."

پیگیت ڕاشیگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ۱۹۹۷ پەکەکەی وەکوو ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی ناساند. لەو کاتەوەی ڕێکخراوەکە دامەزراوە، دەیان هەزار کەس ژیانی خۆیان لە ئەنجامی پێکدادانی چەکداری لەدەست داوە."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، چەکدانانی پەکەکە "سەرکەوتنێکە بۆ شارستانییەت. ئومێدی ویلایەتە یەکگرتووەکانیش ئەوەیە ئەم ڕاگەیاندنە ببێتە هۆی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە