شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-13 11:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەکدانانی پەکەکە، سەرکەوتن و وەرچەرخانێکی گرنگە

پوختەی هەواڵ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە "سەرکەوتنە و وەرچەرخانێکی گرنگە."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سەبارەت بە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە نووسیویەتی: "چەکدانانی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ شارستانی هەمیشە سەرکەوتنە. بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ورەچەرخانێکی گرنگە."

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوە و هاوتا تورکییەکەی کردووە و دەڵێت: "ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا کۆبوونەوەیەکی کرد و پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە. ئەمریکا، لە رێگەی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوامدا لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانمانە لە ناتۆ. لە جیهانی مەدەنیدا، تیرۆر ئایندەی نییە."

پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە نێوان ۵-۷ ـی ئایاردا کۆنگرەی ۱۲ـی خۆی کرد، رۆژی ۱۲ـی ئایاریش رایگەیاند، بڕیاری "خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری" داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە