دانانی تاوانبارەکان لە پۆستە هەستیارەکاندا دامەزراوەکانی حکوومەت دەخاتە ژێر پرسیارەوە
پوختەی هەواڵ
وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، دیاری کردنی ئەبوو حاتەم شەقرە وەک فەرماندەی فیرقەی 86ی سوپای سووریا لەلایەن دیمەشقەوە، هەنگاوێکی نەرێنی و قبووڵ نەکراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، دانانی کەسانی تاوانباری وەک ئەبوو حاتەم شەقرە لە پۆستە هەستیارەکانی سوریای نوێ، قبووڵ نەکراوە و دامەزراوەکانی حکوومەت پیس دەکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەبوو حاتەم شەقرە چەندین تاوانی ئەنجام داوە، لەنێویشیاندا شەهیدکردنی هەڤرین خەلەف، ژنە چالاکی سیاسیی کورد لە ڕۆژاوا".
فەرهاد شامی دووپاتیشی دەکاتەوە کە، شوێنی ئەبوو حاتەم شەقرە زیندانە نەک دامەزراوە فەرمییەکان، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار هەنگاوی بوێرانە بگرنەبەر بۆ لێپرسینەوە لەوکەسانە لەسەر تاوانەکانیان بەرامبەر سوورییەکان.
فەرهاد شامی دەشڵێت: تاوانبارێک کە لەناوخۆدا داواکراو بێت و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سزادراو بێت، نابێت شوێنی تاوانبارانی پێشوو بگرێتەوە، بەڵکوو دەبێت هەمان چارەنووسی ئەوانی هەبێت.

گالەری وێنەکان
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#ئیدارەی نوێی سووریا
#هەسەدە
#هێزەکانی سووریای دیموکرات
#فەرهاد شامی
#هەڤرین خەلەف
#ئەبوو حاتەم شەقرە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران