شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-07 09:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی و یەکێتی یاری بە سامان و داهاتووی خۆمان و نەوەکانمانەوە دەکەن

پوختەی هەواڵ
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوێ، دوای دروستکردنی بەرەیێکی یەگرتووی فراوانی گرووپ و لایەنەکانە سیاسییەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی دەکات.

بەپێی شاسوار عەبدولواحید، لە گرتەڤیدیۆیێکی تۆمارکراودا کە میدیای جووڵانەوەکەی بڵاویکردەوەتەوە، ڕایگەیاند: "پارتی و یەکێتی بێباکانە وڵاتیان وەکوو موڵکی باوکیان دابەش کردووە و یاری بە سامان و داهاتووی خۆمان و نەوەکانمانەوە دەکەن".

ئاماژەی بەوەش کرد: "یەکێتی و پارتی سوودیان لە پەرشوبڵاوی خەڵک، کۆمەڵگە، گرووپ و جووڵانەوە ئۆپۆزسیۆنەکان، نەچون بۆ دەنگدان و بێهیوای خەڵک وەرگرتوە. تەنها یەک هەفتە ماوەوە بۆ ناو تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتیەکان، بۆیە ئیتر کاتی ئەوەیە بەرەیەکی یەکگرتوی بەهێز لە دەرەوەی دەسەڵات پێکبهێنین".

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد، "ئێمە داوا لە هەمو هێز و گروپێک دەکەین کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن، تەنانەت ئەوانەی سەربەخۆشن، کاتی کاری پێکەوەیی و دروستکردنی بەرەیەکی بەهێزی فراوانە".

ناوبراو دەشڵێت: "هەر گرووپ و لایەنێک کە نەیەت بە دەم بانگەوازەکەمانەوە ئەوە دیارە بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە و بڕیار دەستیخۆیاندا نیە و کەسێک لە سەروی ئەوانەوە بڕیار دەدات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە