شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-03 07:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سەرەتای ئیمساڵەوە؛ ئیسرائیل توندترین هێرشی ئاسمانیی کردە سەر سووریا

پوختەی هەواڵ
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕزێمی زایۆنی شەوی  ڕابردوو ۱۸ هێرشی ئاسمانییان لە سەرتاسەری سووریا ئەنجام دا، كە بە توندترین هێرش دادەنرێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "X" ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشیان کردووەتە سەر پێگەی سەربازی و سیستمی موشەکی دژە فڕۆکە و ژێرخانی مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان لە سووریا، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکدا جەختی كردووە، بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ بەرگری کردن لە ئاسایش و هاوڵاتیانی  ئیسرائیل.

ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویکردەوە، "لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق و دەوروبەری، کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون".

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە نزیک نەخۆشخانەی حەرەستا لە باکووری رۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سووریا، هێرشیان كردووەتە سەر فەوجی ۴۱، هەروەها هێرشیان كردووەتە سەر گەڕەکی بەرزە لە باکوری پایتەخت.

هاوكات هێرشێکی ئاسمانی بارەگای فیرقەی یەکی ڕژێمی پێشووی کردووەتە ئامانج، لەگەڵ دەوروبەری شاری حەما لە ناوەڕاستی سووریا و پێگە سەربازییەکانی ناوچەی جەبەل شەعرە لە پارێزگای لازقیە و چەندین ناوچەی تر لە سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە