شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-03 06:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ چوڵ کردنی زڕگوێز ۱۰ ڕۆژ بۆ حزبە دژبەرەکانی ئێران دیاری كرا

پوختەی هەواڵ
ئاسایشی سلێمانی حزبەکانی دژبەری ئێرانی ئاگاردار کردۆتەوە کە لە ماوەی ۱۰ ڕۆژدا بنکەکانیان لە زۆگوێز چوڵ بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمجەد حوسێن پەناهی، سەرکردەى كۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە ماڵپەری "جبال"ی ڕاگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە فەرمی ئاگاداریان کردونەتەوە لە پێویستی چۆڵ کردنی بارەگاکانیان لە زڕگوێز لە ماوەی ۱۰ ڕۆژدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، رێنماییەکان بەوشێوەیەیە بچنە ناوچەی سورداش و لەوێ نیشتەجێبن، بەپێچەوانەوە بەهێز ناوچەكەیان پێ چۆڵ دەكرێت.

لای خۆیەوە، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، راگەیاند، ئەو رێکارانە بەشێکن لە جێبەجێ کردنی ئەو رێککەوتنە ئەمنییەی لە نێوان بەغدا و تاران ئەنجام دراوە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و حزبی کۆمەڵە.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوەتەوە، چەندین جار ماوەی  مانەوەی ئەو حزبانە درێژکراوەتەوە، دواجاریش تا ۱ی ئایار بووە.

سەلام عەبدولخالق وتووشیەتی، زیاتر لە ۹۸ خانوو بۆ حزبە کوردستانییەکانی ئێران لە ناحیەی سورداش سەر بە قەزای دوکان لە پارێزگای سلێمانی دروستکراون، دەتوانن لەوێ‌ نیشتەجێ بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە