شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-01 07:50 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی عێراق کەیسی ئێزدییەکانی پەراوێز خستووە

پوختەی هەواڵ
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چەندان ساڵە حکوومەتی عێراق کەیسی ئێزدییەکانی پەراوێز خستووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان دەخیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئێزدی (ئایین، کەلتوور، مێژوو، جوگرافیا) لە شاری دهۆک ڕایگەیاند: "لە پەرلەمانی عێراق هیچ بایەخێک بە ئێزدییەکان نادرێت و بۆیان گرنگ نییە."

ناوبراو وتیشی: خوارووی عێراق هەتا ساڵی ۲۰۱۴ نەیاندەزانی ئێزدی چییە، کاتێک دەمگوت من ئێزدیم پەرلەمانتارەکانی ئەوێ تووشی سەرسووڕمان بوون و نەیاندەزانی و دەیانپرسی ئێزدی چییە؟ لە دوای ساڵی ۲۰۱۴ بەهۆی جینۆسایدی و ڕفاندنی ئێزدییەکان ناوی ئیزدییەکانیان بیست، بەڵام ئەوە گرنگ نییە تۆ بزانی ئێزدی کێیە و چییە، گرنگ ئەوەیە تۆ وەکو حکوومەت، وەکوو دەوڵەت چەند مافی ئەوانت داوە.

ئەو ئەندام پەرلەمان دەشڵێت: "لە ساڵی ۲۰۰۵ سەرۆک بارزانی دەستووری دانا، دووپاتی کردەوە کە پێویستە ناوی ئێزدی لەناو دەستووردا هەبێت و ئێستا وەکو کۆنفرانسی لەم شێوەیە نەکراوە، ئەوا دەمانگووت بە خەڵکی ئێمە ئێزدی نین، بەڵام جەنابی سەرۆک گوتی: قبووڵ ناکەم دەستوورێک هەبێت ناوی ئێزدی تێدا نەبێت. ئەو لە بنەڕەتدا ئەوەی بۆ ئێمە دانا لە عێراق."

 ڤیان دەخیل وتیشی: چارەی پرسی ئێزدییەکان بۆ عێراق گرنگ نییە، چونکە چەندان جار ئەو پرسیار و پرسەمان لەگەڵیاندا وروژاندووە، هیچ وەڵامێکی ئەوتۆ نادەن بە ئێمە، بارودۆخی ئێمە لە دوای ساڵی ۲۰۱۴ کە ۴۰۰ هەزار ئیزدی خەڵکی شنگال ئاوارە بوون و ۱۱ ساڵە لەناو کەمپەکاندان کە زستانێکی سارد و هاوینێکی گەرم هەیە، هیچ چارەیەکیان بۆ دۆخی ئەوان نەدۆزییەوە.

ڤیان دەخیل ڕاشیگەیاند: "ئێمە ڕێککەوتنی شنگالمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئیمزا کردووە و هەیە، بابێن جێبەجێی بکەن هەرنا ئاوارەکان بگەڕێننەوە بۆ شوێنی خۆیان و سەقامگیریی و ئاوەدانی و دروستکردنی باڵەخانە و ئەمنییەتی ژیانیان بۆ دابین بکەن، بەڵام ئەوە چەندان ساڵە حکوومەتی عێراق کەیسی ئێزدییەکان پەراوێز دەخات و بایەخی پێ نادات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە