شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-01 07:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تا کۆتایی ساڵی داھاتوو سەرجەم هێزەکانی  پێشمەرگە ڕێکدەخرێن

پوختەی هەواڵ
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، تا کۆتایی ساڵی داهاتوو سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە ۱۱ فیرقەدا رێکدەخرێن و هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن یەک ھێزی پێشمەرگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: وەزارەتی پێشمەرگە بە ھاوکاریی ھاوپەیمانان ھەنگاوی زۆر باشی بۆ یەکخستنی پێشمەرگە ناوە و لە چوارچێوەی چەندین فیرقەی تازەدا یەکخراون.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا نزیکەی نۆ فیرقەی ھێزی پێشمەرگە دروستکراون، لەوانە دوو لە دھۆک و یەکێک لە بارزان و دوو لە ھەولێر، لە سلێمانیش چەند فیرقەیەک دروستکراون، بۆیە ھەنگاوی زۆر جدی و خێرا بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە نراوە.

هەروەها تا کۆتایی ساڵی داھاتوو سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ۱۱ فیرقەی پێشمەرگە یەکدەخرێن و یەکەی ۷۰ و ۸۰ش نامێنن، چوونکە ئەو ھێزانەی ئێستا لە فیرقەکان یەکدەخرێن، زیاتر لەو دوو یەکەیەن.

ڕاوێژکارە سەربازییەکەی سەرۆکی هەرێم گوتیشی، سێ ساڵە کار لەسەر ئەم پرۆسەی یەکخستنەوەیە دەکرێت و لە سەرەتاکانی کابینەی دەیەمدا ھێزی پێشمەرگە یەکدەخرێت بە تەواوی و دەبێتە یەک ھێزی پێشمەرگە، بۆ ئەم پڕۆسەیەش ھێزەکانی ھاوپەیمانان زۆر ھاوکار و پاڵپشتن و بەردەوام لەگەڵ یەکخستنی پێشمەرگەدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە