شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-01 06:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی و یەکێتی لە پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکوومەت بێباکن

پوختەی هەواڵ
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، لەدوای پێنج مانگ و پاش چەندین کۆبوونەوە؛ دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم لە پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکوومەت بێباکانە مامەڵە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دانیشتی ئاسایی خۆی لە تەلاری پەرلەمان گرێدا و تاوتوێی چەندین بابەتی جۆراوجۆری تایبەت بەکاری پەرلەمان و فراکسیۆنی یه‌كگرتووی کرد.

لە راگەیەندراوەکەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا هاتووە: لە کۆتاییدا فراکسیۆن بەرپرسیارێتی پێکنەهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی خستە ئەستۆی هەردوو هێزی دەسەڵات کەلە ماوەی ئەم پێنج مانگەدا و دوای چەندین کۆبونەوە؛ دوو حیزبی دەسەڵات لە پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت نەگەیشتنە ئەنجامی کۆتایی بەبێ گوێدانە ئەو کاریگەرییە نەرێیانەی لێی دەکەوێتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، بەردەوام دامەزراوەکانی هەرێم و ئەزمونەکەی دەکەنە قوربانی میزاج و ویستی نادروستی خۆیان، بەتایبەت کە دۆخی ناوچەکە لەوپەڕی هەستیارییدایە و پێویستە واز لەو بێباکییە بهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە