شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-29 05:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەحمەد تورک قۆناخی چارەسەری کیمیایی بەسەرکەوتوویی تێپەڕاند

پوختەی هەواڵ
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، ئەحمەد تورک قۆناخی چارەسەری کیمیایی تێپەڕاندووە و لە ماوەیێکی نزیکدا دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەم پارتی رۆژی دووشەممە، ۲۸ی نیسانی ۲۰۲۵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، لەبارەی تەندروستیی ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی مێردین رایگەیاند: ''قۆناخی چارەسەری کیمیایی بەسەرکەوتوویی تێپەڕاند. ئێستا دەستی بە چارەسەری تیشکی کردووە".

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان هەروەها نووسیویەتی: ''باوەڕی تەواومان وایە، لە ماوەیێکی نزیکدا دەگەڕێتەوە و دەست بە کار و چالاکییەکانی لە پێناوی ئاشتی دەکاتەوە".

نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی ڕۆژی دووشەممە، ۲۱ی نیسانی ۲۰۲۵ بڵاویکردەوە، ئەحمەد تورک سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین تەندروستیی تێکچووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیای تورکیا بڵاو کرابوونەوە، ئەحمەد تورک دوای ئەوەی تەندروستیی تێکچووە، ڕەوانەی نەخۆشخانەیێکی ئەنقەرە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە