شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-24 20:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
مه‌زڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ ژان نۆویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وە.

به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا چۆنێتی پشتگیری کردنی چارەسەری سیاسیی و ئەمنیی لە ناوچەکە، پەرەپێدانی دیالۆگ لە نێوان لایەنەکانی سووریا، هەروەها ڕۆڵی فەرەنسا لە پشتگیری کردنی هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی گفتوگۆیان لەسەرکراوه‌.

فەرەنسا پێشتر پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەربڕیبو، بە هەنگاوێکی ئەرێنی زانیبو بەرەو چارەسەری ئاشتیانە کە گەرەنتی یەکڕیزی سووریا و مافی هەموو پێکهاتەکانی بکات بە کوردیشەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە