پێویستە مافی کوردی سووریا بە تەواوی لەبەرچاو بگیرێت
پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوای کۆبوونەاە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی وئیلهام ئەحمەد لە شاری هەولێر، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژان نۆویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە سەكۆی " ئێكس" وێنەیێكی كۆبوونەوەكەی هەولێری لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات داناوە و نووسیویەتی: لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵووم، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
ناوبڕاو دەشڵێت: دە ساڵ شەڕی شان بە شانی یەکتر لە دژی داعش. پێویستە لە قۆناغی راگوزەری سووریادا ماف و بەرژەوەندی کورد بە تەواوی لەبەرچاو بگیرێت.

بۆچوونی بەکارهێنەران