شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-22 11:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵبژاردنی داهاتوو لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت

پوختەی هەواڵ
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت و ئاشکراشی کرد بە چەند لیستێک بەشداری  هەڵبژاردن دەکەین و دواتر دەبینەوە بە یەک هاوپەیمانی پەرلەماني.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی ئاسایی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هادی عامری، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدر ئەنجام درا و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا  هاوکات بڕیاریان داوە بەچەند لیستێک بەشداری  لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکەن، دواتر  بگەڕێتەوە بۆ یەک هاوپەیمانی پەرلەمانيی لەژێر ناوی چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای کۆتایی هاتنی دانوستانی هەڵبژاردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە